søndag 31. juli 2011

قەندیل

ئەم جارەیان،
دڵم بەرەو قەندیل دەفڕێ.
ئارەزوومە،
پێ کانم بخەمە شوێنپێی کچانی قەندیلەوە،
بەسەر پرچی ئاوریشمی ئەواندا
لەشی لەرزۆکم داپۆشم ،
چاوم بە رەنگی نیشتیمان
تەڕکەم.
کچانی قەندیل ،
رەمزی ژیان و هەتاو و ئەوین،
لە بەرگری وەتەندا،
دەبینین.
خەزاڵەکانی قەندیل،
زەماوەندە لەگەل مەرگ دەکەن،
ئەوان بۆ جەستەی رووناکی رۆژ،
دڵۆپ دڵۆپ خوێنی دڵیان،
دەبەخشن.

کیژە رەنگ خۆڵەمیشیەکانی
بنار،
بزە لەگەڵ گەزینگی بەرە بەیان
دەهۆنەوە.
ئەوان چرکەی کات ژمێر ،
دەخەنە سەر پەنجەی شەو،
تا تاریکی رابکات
لە ئاسمانی نیشتیمان.
ئەوان خۆشەویستی لەگەڵ ،
چیا دەکەن ،
ئەوان!!
کچانی قەندیل.