واپێدەچێت ئەم بەهارەش،
کراسی چاوەڕوانیم ،
لەبەر تیشکی خۆردا یەخەی بدڕێ و
تۆ هەر نەیەیت.
هەمان کراس!!!
ڕەنگی خۆڵەمێشی کاڵ
کەچی پەنجەی دەستە نەرمەکانی تۆی
لەسەر پیر بوو .
بۆنی باخەڵی تۆی هەڵگرتبوو.
باوەڕدەکەیت هەموو رۆژێک هەمان کراس دەکەمە بەر ،
تا خەیاڵەکانی ئەو کات سەوز سەوز بمێننەوە،
تا یادی تۆ لە شانەی دڵما ون نەبێ،
بیرم نەچێ!!!!
هەموو بەیانیەک،
بەژنی سێبەر بخەمە سەر شانم و،
لەنجەی با بەسەر ما خۆی خاڵیکات
هەر لەژێر درەختی چاوتا،
کراسەکەم جیدێڵم ،
تا خۆزگەی تۆ لەگەڵما پیر بیت.