fredag 25. november 2011

پاییز


دڵم خەریکە بپیشێ،
هەناسە لەگیانما باڵ بگرێ.
پاییز!
بەرگی خەمگین ترین قەسیدەی
کردە بەرم.
رەنگی کاڵی قژەکانیدا لە سەرم.
باران!!!
وشک وشکی کردمەوە لە دڵیا.
جێیان هێشتم
لەژێردرەختێکی بە باڵ وپەردا .
خەیاڵە گەرمەکانی
خۆم نا دۆزمەوە .
لەژێر تاڵە تەزیوەکانی خۆر!!!!
هەست بە توانەوە دەکەم ،
لە ئامێزیی سپێدەدا،
چەندە گوناح باریت ،
چەندە بەتاڵ بویەوە لە دڵمان.
پێخەفی یادەکانی من
بەسەر پشتی ئەم رووبارەدا،
جێبێڵە ئیتر بەسە!!!!
من حەزم لە فرین و سەماکردن ،
بەسەر چوو.
دڵی خاڵی تۆ لە ئاوێنەی تەمەنما
نابینم.
دەستە سەرما بردوەکانی با
ناخەمە سەر شانم.
تۆ ش!!!
هەر گیز نا بەخشم، نا.

ئەم ئێوارە لەگەڵم بە!!!


ئەم ئێوارە لەگەڵم بە!!!!!

29 Oct 2011








پەنجەرەکە بەکراوەی جێبێڵە،

تا گوێت لە چرپەی باو ،

خشپەیی پێکانی گەڵاڕیزان بێت.

تا لەرازیی پاڕانەوەی گوڵ بۆ پەنجەکانی هەتاو

تێبگەیی.

لە کرانەوەی چاوەکانی مانگ،

بەسەر خەڵوەتی ئەم ئێوارە دڵ تەنگەدا ،

کراسێکی تازە تر بکەیتە،

بەری بەختت.

چاوەکانت بکەوە،

تەنیایی من لە ونی بوونی خۆتدا

بدۆزەوە،

ژانی گوڵ گرتویی جەسەتم،

بەسەر ئەم کورسیە تۆزاویەدا،

ببینە.

پەنجەرەکە بکەوە،

تۆ لە نهێنی ئەم ئێوارە یە،

لە سۆزی فرین بەسەر تاریکدا

تێناگەیت.

تۆ لە خوێندنەوەی هیچ شیعرێک،

رەنگی من ناخەیتە خەیاڵتەوە ،

لە خۆشەویستی من سەردەرناکەیت،

لەعەشقی من بۆ برینە قوڵەکانی نیشتیمان،

وردنابیەوە.

ئەم ئێوارە لەگەڵمان بە،

تا دوبارە لەئەلفەوە خۆشەویستیت بە گوێدا بچرپێنم

تا پەنجەت لە نێو سەوزایی ئەم قەسیدەیەدا بیر بچێت

کە منی موتووربە کردوە بە تۆوە

توندوتیژی ژنان و هۆکارەکانی


هەر کردوەیەک کە ببێتە هۆی ئازاردانی فیزیکی و رووحی کەسی بەرانبەر دەچێتە خانەی توندو تیژییەوە. بەڵام، کاتێک باس لەو توند و تیژیانە دەکرێت کە تاکەکانی هەر کۆمەڵگایەک پێیەوە دەتلێنەوە، زیاتر رەنگدانەوە بیر و فیکرانەیە کە تاکەکانی کۆمەڵگەکانی پێنەگەیشتوو لە جەخزە و بازنەی خۆیاندا دەخولێتەوە و کۆمەڵگەش لە بەستەری چەقبەستووی خۆیدا دەهێلێتەوە، بەتایبەت لە کۆمەڵگاکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە سەرچاوە و بەرهەمی فیکری دیکتاتۆریانەی تاکەکانی ئەو کۆمەڵگاکانەیە کە لە ئاکامدا شەڕو توندو تیژی لێدەکەوێتەوە. بە دڵنیایەوە دەتوانم بڵێم کە قوربانی سەرەکی ئەو توندو تیژیانە ژنانی ئەو کۆمەڵگایانەن. هەر یەک لەئیمە کەم تا کورتێک لەسەر مێژوی ئازارو ئەشکەنجەدان و سوکایەتیکردن و بچوکردنەوەی کەسایەتی ژنان و چەوسانەویان و پێشێلکردنی مافەکانیان چ لە خێزاندا یان لە کۆمەلگەدا بیستومانە یان بە چاوی خۆمان دیتومان و هەستمان بە ئازار و مەینەتیەکان کردوە، دەشزانین کە ئەو دیاردەیە کە بۆتە کوڵتور و کۆمەڵگای لە کۆمەڵگەیەکی یەکسانی خواز بۆ کۆمەڵگەیەکی پیاوساڵار گۆریوە، بەتایبەت لەوکۆمەڵگەیانەی کە لە ئاست ئابوری، فەرهەنگی ، هۆشیاری و رۆشنبیریەوە هەژارن .ووشەی توندو تیژی دەتوانێت بە زۆر شێوە پیناسە بکریت کە رەنگدانەوەی نیگەتیڤ لە سەر جەستەی و سایکۆلۆژی کەسی قوربانی جێدەهێلێت. بۆ نمونە، لیدان، سوکایەتی، ئازاردان، شکاندن، بەکەم وەرگرتن، بایکۆت کردن،فەرهەنگی، ئابوری، دەسترێژی بۆ سەر جەستەی ژن، شکاندن،جنێودان،هەڵاواردن کە دەبنە هۆی ئەو کەسایەتی ژن بچوکبکرێتەوە و تووشی نەخۆشی خەمۆکی ببێتەوە و لە ئاکامدا دەبێتە هۆی ئەوە کە کەسی قوربانی بیر لە خۆکوشتن بکاتەوە.
توند و تویژی، هەروەها دەتوانرێت وەک دیاردەیەک سەیربکرێت کە تاکەکانی ئەو کۆمەڵگایانە رووبەرووی دەبنەوە. زۆر جار لە میدیاکان گوێبیستی جۆرها توندو تیژی دەبین، بێ ئەوەی لە هۆکار و سەرچاوەی ئەو توند و تیژیانە بکٶڵرێتەوە بەلام، ئایا هەر بیستنی بەسە؟ یان دەبێت دەزگاکانی راگەیاندن لە فیکری ریگەچارە یەک بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی ئەو دیاردە دابن کە وەک پەتا لە کۆلەڵگە بڵا بۆتەوە کە هۆکاری سەرەکیشی بۆ کەم هوشیاری کەساکەن دەگەرێتەوە. بۆیە بە راشکاوی داتوانم ئاماژەی بەو خاڵە بکەم کە دەزگاکانی راگەیاندن هۆکاری بڵاو بوونەوەی تا چارەسەرکردن ، چونکە بە پێی پێویست نەیانتوانیوە مامەڵەی زانستیانە لە گەڵ رووداوکاندا بکەن و تاکەکان لە ئاست مافەکانیان هوشیار کەنەوە.
پەرەسەندنی ئەو توندو تیژیانە پەیوەندی بە ئاستی کۆمەڵگە پیاوساڵارەکانەوە هەیە کە تێیدا پیاوان شەرەف لە ناو دەلینگی ئافرەتدا دابینن، شتێکی حاشاهەڵنەگرە، هەموو ئەو توند و تیژیانەی کە ئەنجام دەدریت تەنها لەبەر ئەوەیە کە ئەو خێزانە کەسایەتی لە کۆمەڵگەدا لەککەدار نەبێت. بەپێی ئەو ئامارانە کە ساڵانە رادەگەیەندرێت، دەبینین کە ساڵ بە ساڵ ئەو توندو تیژیانە رێژەیان زیاد دەکات.
توندو تیژی دژ بە ژنان لە هەر کۆمەڵگایەکدا بەدی دەکرێت ،بەڵام ئاستی ئەو توند و تیژیانە لە کۆمەڵگەیەکدا بۆ کۆمەڵگایەکی دیکە جیاوازە. بەو مانایا کە توندو تیژی لە وڵاتە دێموکراتەکانیش کە لە ئاستێکی باشی رەفای کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیدان بەدیدەکرێت، بەڵام جیاوازیەکە لەوەدایە کە لە وڵاتانێک کە قانون و یاسا حاکمە، رێگە بە هیچ توند و تیژیەک نادرێت و مافی ژنان و پیاوان لە یاساکان مسەوگەر کراوە و لەوانەشە لە هێندێک بواردا مافەکانی ئافرەت لەو وڵاتانەدا زیاتر بێت لە مافەکانی پیاوان ، بەڵام بەداخەوە لە کۆمەڵگا سونەتیەکان ،یاساکان لەسەر بنەمای دین و مەزهەب دارێژراون کە لە زۆر بواردە دژیاتی هەیە لە گەڵ یاساکانی مافی مرۆڤ.

لە کۆتایدا دەمهەوێت ئاماژە بەوە بکەم کە توندو تیژی دژ بە ژنان لە کۆمەڵگە گەشە نەسەندوەکاندا ، بۆتە مۆتە و کابوسێک کە سەراپا مێشک و جەستەی ژنانی داگیر کردوە .بۆیە بۆ دەربازبوون لەو کابوسە ئەرکی ژنانە کە خۆیان لەو بەند و زنجیرە ئازاد بکەن و بۆ دەستەبرکردنی مافەکانیان شێلگیرانەتر بێنە مەیدان و کارێک بکەن کە یاساکانی مافی مرۆڤ شوێن ئەو یاسانە بگرێتەوە کە لە سەر بنەمای ئایینی یان خێلەکی دارێژراون.
بۆ روونکردنەوە و وردبوونەوەی زیاتر لەو توندو تیژیانە بە پێویستم زانی ئاماژە بەو ئامارانە بکەم کە لە ساڵی2010 کەلەلایان بەریوەبەرایەتی توندو تیژی دژ بە ژیان لە کوردستان ئەنجام دراوە.
ئەوژنانەی کە لە پارێزگای هەولیر خۆیان کوشتوە ( 12) ژن کە تەمەنیان 18 بۆ 30 وە باس لەوە دەکات کە ئەو خۆکشنە لە %٧٦ بە هۆی چەکەوە بوە ەر لە % ٣٣ لە ریگە خۆخینکاندن .
هەروەها راپرتەکە باس لەوەدەکات کە هەر لە سالی رابریدودا (26) ژن كوژراون، کە لەوانە 5 یان بە به‌بیانووی‌ شه‌ره‌ف‌و (17)شیان به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ کە بەسیی رۆر گرفتەکە دەگەریتەو ەبۆ مۆبایل، ڕاپۆرته‌كه‌ ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، جگه‌ له‌كوژرانی‌ ئه‌و ژنانه‌ له‌هه‌ولێر، (64 ، كه‌(55%)یان به‌هۆی‌ ڕقی‌ خێزانه‌كانیانه‌وه‌ بووه‌، (65%)ی‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ كه‌ سووتاون شوویان كردووه‌، هاوكات (102) سه‌دو دوو ژنی‌ تر به‌هۆی‌ قه‌زاو قه‌ده‌ره‌وه‌ سووتاون.
له‌و ڕاپۆرته‌دا باسی‌ له‌وه‌شكردووه‌، ساڵی‌ ڕابردوو (1123) سكاڵایان تۆماركردووه‌، كه‌ (48%)یان ته‌مه‌نیان له‌نێوان (19 بۆ 30)ساڵیدابووه‌، (63%)شیان هۆكاری‌ سكالاَكان ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ كێشه‌ی‌ نێواخێزانه‌كان.

ڕاپۆرته‌كه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ گشتی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ژنان ئاماژەی‌ به‌وه‌شكردووه‌، له‌و ساڵه‌دا (235 ئه‌شكه‌نجه‌دراون، كه‌ (85%)یان شوویانكردووه‌، (66%)شیان هۆكاری‌ ئه‌شكه‌نجه‌دانیان بۆكێشه‌ی‌ نێوان ژن‌و مێرد ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌، (35 ژنی‌ تریش توندوتیژی‌ سێكسییان به‌رامبه‌ر كراوه‌‌و كه‌(60%)یان خوێنده‌وارن‌و (78%)ی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش، له‌لایه‌ن كه‌سانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ خێزان توندوتیژییان له‌به‌رامبه‌ردا كراوه‌.

به‌گشتی‌ ئه‌و دۆسێیانه‌ی‌ كه‌ ساڵی‌ (2010) له‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌ تۆماركراون، (74%)یان له‌دادگا داخراون،
بەپێی ئەوئامارانە کە لە ساڵانە لە بەرێوەبەرایەتی توندو رادەگەینرێت ، هۆکاری جیاواز لە خۆدەگرن کە بۆ ریشەکێشکردنی ئەو دیاردەیە پێویستە بە باشی لە هۆکارەکانی بکۆڵرێتەوە بۆ ئەوەی کۆمەڵگەیەکی هێمن و ئارام بەدی بێت کە دوور بێت لە هەرە جۆرە توند و تیژیەک.بەهیوای کۆمەڵگەیەکی یەکسان و دێموکراسیخواز و دوور لە هەرە چەشنە توندو تیژییەک. لەکۆتایدا دەم هەوی ئەوەبلیم کە توندوتیژی بۆتەمۆتەکە بەسەر پرچی ئالتونی ژنان بە خوێندەوارو نە خوێندەوارەوە، دەستێکی پڕ ترسە بۆسەر ژیانیان. بۆ ئاماری ڕێژەی توندوتیژیەکان کەڵک لەو سایتە وەرگیراوە .
http://www.kcnorg.org