fredag 25. november 2011

ئەم ئێوارە لەگەڵم بە!!!


ئەم ئێوارە لەگەڵم بە!!!!!

29 Oct 2011








پەنجەرەکە بەکراوەی جێبێڵە،

تا گوێت لە چرپەی باو ،

خشپەیی پێکانی گەڵاڕیزان بێت.

تا لەرازیی پاڕانەوەی گوڵ بۆ پەنجەکانی هەتاو

تێبگەیی.

لە کرانەوەی چاوەکانی مانگ،

بەسەر خەڵوەتی ئەم ئێوارە دڵ تەنگەدا ،

کراسێکی تازە تر بکەیتە،

بەری بەختت.

چاوەکانت بکەوە،

تەنیایی من لە ونی بوونی خۆتدا

بدۆزەوە،

ژانی گوڵ گرتویی جەسەتم،

بەسەر ئەم کورسیە تۆزاویەدا،

ببینە.

پەنجەرەکە بکەوە،

تۆ لە نهێنی ئەم ئێوارە یە،

لە سۆزی فرین بەسەر تاریکدا

تێناگەیت.

تۆ لە خوێندنەوەی هیچ شیعرێک،

رەنگی من ناخەیتە خەیاڵتەوە ،

لە خۆشەویستی من سەردەرناکەیت،

لەعەشقی من بۆ برینە قوڵەکانی نیشتیمان،

وردنابیەوە.

ئەم ئێوارە لەگەڵمان بە،

تا دوبارە لەئەلفەوە خۆشەویستیت بە گوێدا بچرپێنم

تا پەنجەت لە نێو سەوزایی ئەم قەسیدەیەدا بیر بچێت

کە منی موتووربە کردوە بە تۆوە

Ingen kommentarer:

Legg inn en kommentar