søndag 18. desember 2011

لە یادی ٢٦ سەرماوەز




لەمێژوی و کاروانی  خەباتی مرۆفایەتی هەر گەلێکدا، ڕۆژی ڕووناک وو پڕشەنگدار هەن کە گەلی کورد بەدرێژای ژیان یادیان دەکات و ڕێزیان لێ دەگرێت. هەموو ئەو رۆژانە کە گەلی کورد بە خەبات و ماندووبوونی بەدەستهێناون و خۆڵقاندوونی مایەی شآنازین و نەوە ئەمەکناسەکانی ئەو گەلە بە رێزەوە یادیان دەکاتەوە . یەکێک لەو رۆژانە کە لەم وەرزەدا ڕوبەڕوی دەبینەوە ٢٦ی، سەرماوزە (ڕۆژی پیشمەرگەی کوردستان) .

خەباتی گەلی کورد ، خەباتێکە کە   پیشمەرگە وەک هێزێکی سەرەکی دەوری بینیوە بە تایبەت لەو کاتانەی کە تاریکایی سوپای جەهل و تاریکی باڵی بە سەر نیشتیماندا کێشاوە، پێشمەرگە بۆتە چرایەک کە تاریکایی بە سوپای جەهڵ رامالیوە. ئەو مرۆڤە گیان لەسەر دەستە کە قەترە بە قەترە خوێنی جەستە ی کردۆتە سوتەمەنی ئەو چرایە و کردویەتیە دیاری بۆ گەل و نیشتیمانەکەی تا کو نەوەکانی داهاتوو لە ژێردا بحەسێنەوە و بە گەشاویی راگرن .

 پیشمەرگە، ئەو مرۆڤە ئازا و لە خۆبوردیە  کە بێ  ئەوەی بۆ چرکەیەک  بیر لە مەرگی بکاتە لەمەیدانی تێکۆشان و سەنگەردا  تا دواهەناسەیی ژیانی بێوچان کۆلی نەداوە و هیچ بەربەست و سەختییەک چ لە شاخ یان لە شار بە هەوڵ و ئیرادەی پۆڵاینی لە سەر رێگەی تێکۆشانی رابردووە و باوەری پتەویی بەو رێبازە هەبووە کە هەلیبژاردووە. بە کورتی پێشمەرگە ناسنامەی گەڵێکی مەزلووم و ستەمدیدەیە کە بە کەمترین ئیمکانات بە گژ سوپای جەهل و خورافاتدا کە تا سەر ئێسقان بە جۆرها ئیمکانات پڕ چک کراون چۆتەوە و چۆکی پێ داهێناون.

هەر کات برین ،خوێن ، شەهیدو،  ڕەنگی خاکی ، بەرزای چیاو، کۆلەپیشتی ، نانی رەقو ، ڕەخت و تفەنگ ، زەنگاڵ ، قوم قومەی ئاو، مانگەشە و شەونەخونیم بیر دێتەوە،  باڵای بەرزی ئەو مرۆڤە گەورە و ساکارەم وئازادیخوازەمان دێنێتەوە یاد کە ژیان دەبەخشێت لە پێناو ئامانجێکی گەورەدا. گەورەیی پێشمەرگە واتا گەورەیی مرۆڤێک کە هەست بە زوڵم و ستەم دەکات  ئەو ئینسانە ئازادیخوازەی کە خەون بە سەربەخۆیی  و دیموکراسی و   ژیانێکی ئاسودە بۆ خەڵکی و نیشتیمانەکەی دەبینێت. گەورەی ئینسان دەتوانیین لە پێشمەرگەدا مانای کەینەوە.

پێشمەرگە، رۆڵەی ماندوو نەناسەیی گەلەکەیەتی کە شە و رۆژ دەخاتە سەر یەک تا بە بیری تیژی و بە چەکی شان و بە شعوریی سیاسی دیفاع لەخاک و زێدەکەی بکات، ئەو هەڵۆ بەرزەی کە ستەم و  بێ رێزی بە هاونیشتیمانانی و زمان وکولتوری خۆی پێ قەبوول ناکرێت. ئەو مرۆڤێکە کە بەباوەر ئیمانێکی پاکەوە  نای هەوێت لەبەرانبەر سەرکووتو زوڵم و زۆری دوژمندا بیدەنگ بێت.

 پیشمەرگە، رۆڵەیەکی خاکی و هەڵۆ وپاسەوانی خاکەکەیەتی ، فیداکارە لە پێناو نیشتیمان وزیدەکەی کە هەموو بندارو بەردێك بە لایەوە پیرۆزە. پێشمەرگە واتا ئازا، گیان فیدا، نەترس و بوێر .

  ئەگەر لە مێژووی پیدابوونی ووشەی پیشمەرگە بکۆڵینەوە ، بۆمان دەردەکەوێت کە ناوی پێشمەرگە بۆ ئەو رۆژە دەگەڕێتەوە کە کۆماری کوردستان تیدا لە دایکبووە،. کەواتا حیزبی دێموکراتی کوردستان ئەو رۆژە  دیاری کردووە بۆ رێزلێنان لە خەبات و تێکوشانی لاوانی نیشتیمانی کە لە دوایدا بو بە ناوێک بۆ هەموو ئەو مرۆڤە ئازادیخوازانەی کە  لە پانتایی کوردستان لە خەباتدا بوون بۆ دیفاع  و بەرگری لە وڵاتەکەیان ، واتا هەر رۆڵەیەکی کورد لەر هەر بەشێکی کوردستان بێت ئەگەر لە سەنگەری خەباتدا بێت ئەو نازناوەی پێدەبخشرێت، بەڵام ئایا کاتی ئەوەش نەهاتووە کە ٢٦ی سەرماوز وەک رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە سەرتاسەریکوردستان وەک رۆژێکی مێژوویی بەرەسمی بناسێندرێت.

 بێ گوما ن ماڤی خۆیەتی کە ئەو رۆژە حەقی تەواوی خۆی پێ بدرێت بۆ  ئەوەی کە هەموو ساڵێک بە رێز و شکۆوە یادی ٢٦ سەرماوزە بکرێتەوە.

هیوادارم پەرلەمانی ناوچە ئازادکراوەکەمان  ئەو شەرعیەتەی پێ ببەخشێت و وەک رۆژێکی مێژووی لە رۆژمێریی کوردستاندا تۆماری کات بۆ ئەوەی رۆڵەکانی داهاتووی ئەو گەلە بەرێزەوە یادی بەرخۆدانی ئەو رۆڵە ئازایانە بکەن کە ئەو رۆژەیان خۆڵقاندووە.


Ingen kommentarer:

Legg inn en kommentar