من ژنێکم
لە پاییزیی چاوەکانما،
بۆنی ژیان دەهۆنمەوە
لەئێوارەی هەڵەبجەدا،
تاسەی دڵم دەتوێنمەوە.
من ژنێکم
دەڕژێم بەسەر،
تەنیایی خۆری ئەنفالدا،
دەتکێم لەناو دەستە ماندوە کانی
یارا.
من ژنێکم،
دڵم بۆ ژوانی چاوەکانی رۆژ،
بەسەر رووناکی شەودا ،
دەبێتە شاژنی ووشە.
من ئەو مەلەم لەسەر باڵی فرینەوە،
تا پرنەبم لە ئارامی،
بەسەر دەشتی شەق شەق کراوی،
گەرمەسێردا
نانیشمەوە.
من سێبەر ئەودرەختەم ،
قەت قەت لەبیر ناچێتەوە.
یەکەم بزەی گەرمی هەتاو،
قژی نەرمی ئاڵۆزاوی ،
ئەم تەواوە بی باڵانەم
لەپەنجەکان نابێتەوە.
من لەزەتی، یەکەم ژوان،
لەنێو دەستە کانی ئاودا
نا تۆرینم.
من ئەو ژنەم!!
یەکەم ماچی ئەو دڵبەرە
یەکەم نیگا، یەکەم تاسە،
لە بەهاری یادەکانما دەهۆنمەوە
من ئەو هەورەم ،
بە حەسرەت بووم
کە کچێنیم لە باخەڵی ئاسمانێکی،
ڕوناکتیردا ،
لەدایک بێت
Ingen kommentarer:
Legg inn en kommentar