دوێنێ شەو بوو
مانگم بینی.
لەسەر پیشتی هەورێکی تەڕ
راکشابوو.
ڕووت ڕووت ببۆوە !!!
جەستەیی.
لەدایکم دەچوو،
لەجوانیدا.
دەستی ژنێکی ئاڵی لێ نیشتبوو،
لە پاکیدا.
هەر دەت گوت دایکمە
پڕ لە ناسۆرەی خەم!!!!
لە چاوەگەرمەکانی نیشتیمان ،
دەچوو....
لەگەورەیی دا.
لەبێدەنگیدا شێوەی ،
لە تۆی دەدا
لە ئاوابووندا هەر دەتگوت،
سێبەری دەسەت وشکە ڵاتوەکانی
باوکمە،
لە رێرەوەی ژیاندا.
سۆمای چاوەکانی تیژتر لە جاران
بەدوای من و تۆ و قژە سپیەکانی دایکم
دەگەرا ،
هەر دەت گوت ئەوە، باوکم!
مشتی پر بوو لە سۆز ،
دڵی پڕ بوو لە راز .
دیدرا مانگ لە و دەچوو،
لە باوکم.
Ingen kommentarer:
Legg inn en kommentar