سێدارە جۆرە سەزایەکە کە لە یاسای بنەرەتی هێندێک وڵاتانی جیهاندا بوونی هەیە کە بە پێی بڕیاری یاسایی دادگاکانی گشتی و نیزامی و... ئەو وڵاتانەمافی ژیان لە مرۆڤێک دەستێنن.هەروەها قوربانیەکانی سێدارە دەتوانین بە دوو دەستە دابەش بکەین.
یەکەم: قوربانییەکانی تاوانەکانی تایبەت
ئەو دەستە لە قوربانیەکانی سێدارە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە بەهۆی تاوانێکی تایبەت دژی کەسانێکی دیکە تووشی تاوان بووبن و بە پێی یاسای ئەو وڵاتهسەزای لە سێدارەدانیان بە سەر دادەسەپێت،بۆ نموونە ئەگەر کەسێک بە بێ هۆ کەسێک بکوژێت و یان ئەگەر کەسێک لە دەرەوەی یاسا پیوەندی سێکسی لە گەڵ ئافرەتێکی هاوسەردار هەبێت. ئەو یاسایانە لە وڵاتێکەوە بۆ وەڵاتێکی دیکە دەگۆردرێن.
دووەم: قوربانیەکانی تاوانەکانی گشتی یان بیروڕا
ئەو دەستەلە قوربانیەکانی لە سێدارە ئەو کەسانە لە خۆ دەگرێت کە بە هۆی شێواز و جۆری بیر کردنەوەیان کە لە گەڵ سیاسهتدانەرانی وڵاتەکەیان و یان له گهڵ دهسهڵاتی حاکم دژایهتی ههیه ههر وهك ، ئەوکەسانەی کە لە سیستمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بە مەحارب دەناسرێن.
هەر وەک شاهیدین ودەبینین، زۆربەی ئەو کەسانە کە لە گەڵ بە دەسەڵات گەیشتنی مەلاکانی ئێران لە سێدارە دراون لە جۆری دووەم دەچن،هەر لە گەڵ هاتنە سەرکاریان هەزاران کەسیان لە خەڵکی ئازادیخوای ئێران کوشت،خەڵکی کوردستان هیچ کات ئەو تاوانانەیان بیر ناچێتهوە کە بە دەستووری خاڵخاڵی و بە فەرمانی خومەینی سەدان کەسی شورشگێر و ئازادیخوازی کوردستانیان بە توهمەتی دژایەتی لە گەڵ خواستەکانی نیزامی وەلایەتی فەقهی بەبێ دادگایکردن سەزای لە سێدارەدانیان بە سەر داسەپاندن ودەیان کەسیان بەبێ تاوان شەهید کرد.
لە سێدارەدانی ئەمجارەی ئازادیخوازانی کوردشتێکی تازە نییە بەڵکو سەدان لاوی کورد بە تۆمەتی نارواو دوور لە پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا لە سێدارە دراون.فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ پارەکە راپۆرتێکی شێست لاپەری سەبارەت بە سەزای لە سێدارەدان لە ئێراندا بڵاو کردەوە لە ژێرناونیشانی ئێران؛سەزای لە سێدارەدان؛سیاسەتی دەوڵەتی ، درووستکردنی ترس،کە زۆرلایەنی سەزای لە سێدارەدان لە چوارچێوەی کۆماری ئیسلامیدا خستبۆ ژێر لێکۆلینەووە.
شایانی سەرنجە کە بە پێی راپۆرتەکە، زیاتر لە بیست ناونیشانی تاوان لە یاسای کۆماری ئیسلامیداهاتوە کە سەزای له سێدارەدان دەیانگرێتەوە،سەرەرای ئەولقە لاوەکیانەش کە لێی دەبێتەوە.هەر بەپێی ئەم راپۆرتە زۆریەک لەو تاوانانە کە سەزای له سێدارەدان دەیانگرێتەوە لە بنەرهتدا بە تاوان ئەژمار ناکرێن.
هەر ساڵ شاهیدی زیادبوونی ئەو وڵاتانەین کە یاسای دژەلەسێدارەدان پەسند دەکەن،بەڵام بەداخەوە لە کۆماری سێدارهی ئیسلامی ئێراندا رۆژ بە رۆژ ئاماری لە سێدارەدان لە بەرزبوونەوەدایە،کە دەتوانین بڵێین کە کۆماری ئیسلامی لە دوای وڵاتی چین پلەی دووەمی رێژەی لە سێدارەدانی بۆ خۆی تۆمار کردوە.
وەزارەتی دادپەروەری ئێران و یاسادانەرانی کۆماری ئیسلامی بە کەڵک وەرگرتن لە مەزهەبی شیعە رۆژ بە رۆژ یاساکانی لە سێدارەدان سەختر و دژوارتر دەکەن ،بە پێی ئەو یاسایانە، هەرکەسێک کە دژی بەرژەوەندیەکانی نیزامی ئیسلامی بجۆڵێتەوە حوکمی ئیعدامی بە سەردا دەسەپێنن بە تۆمەتی مەحارب کە وشەیەکی عەرەبییەو بە مانای شەڕکردنی لە گەڵ خوا دێت،هەر وەک دەبینین و شاهیدین چەندین رۆلەو لاوی کورد بە کەڵک وەرگرتن لەم وشەیە سەزای مەرگیان بە سەردا سەپاوە،هەروەها هەموو ئەو کەسانەی کە ئەندام یان لایەنگری پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی دەرەوەی وڵاتن چی دەستیان دابێتە چەک و یان تەنیا رێکلامیان کردبێت و هەواداریان بوبێت ئەوە لە چوارچێوەی کۆماری ئێسلامیدا رووبەرووی مەرگ بونهوه.
له فهرههنگی کۆماری سێدارەی ئێراندا، ئهوهی که دژی یاساکانی مافی مرۆڤە به ڕێوه ده چێت ، له سیاسهتی کۆماری ئیسلامی ، ترسو و تۆقاندن و ڕاونان و کوشتن و زیندانی و ئهشکهنجه و سێداره بوونەتە کولتوری سیاسی ئهو رژیمهو هەمیشە بۆ سەرکوتکردنی ئازادیخوازان کەڵکیان لێوەر دەگرێت، بۆ یه لێرەدادەتوانم بڵێم کە له سێدارهدانی لاوانی کورد له ئێران هیچ کات گەلی کوردی پێ چاو ترسێن ناکرێت، چونکە سێدارەدان لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا شتێکی تازه نیه و یەکەم جار و ئاخرین جاریشی نییە، بە له سێدارهدانی لاوان بە پهتی سێداره و لە ناوبردنی جهستهی فیزیکیان دوژمن وا دەزانێت کۆتایی بە ژیان و ئەو رێگەیە و ئامانجە دێنێت کە گرتبوویانە بەر، بەڵام دوژمن باش بزانیت کە خۆراگری وان لە ژێر ئەشکەنجەکانی ئەو دا و پەشیمان نەبوون لەو رێگەیەی گرتوویانە و بە بزەوە برەو دەمی مەرگ چوون هێزێکی دیکە دەبەخشنە لاوانی کوردو جیلەکانی دوای خۆیان هەر ئەو هێزەشە که دەتوانێت چۆک به کۆماری بێ هیز وترسینۆکی ئیسلامی ئیراندابدات . له سیایهتی کۆماری ئیسلامیدا هەر لە گەڵ بە دەسەڵات گەیشتنی له ئهدهبیاتی سیاسی خۆیدا، ترسو و تۆقاندن و ڕاونان و کوشتن و زیندانی و ئهشکهنجه و سێدارهی هێنایە ئاراوە و کردیه کولتوری سیاسی ، که واتادەتوانین بڵێین کۆماری سێداره بهو شێوه ویستویهتی له ماوهی 31 ساڵیدا دهسهڵات و سیاسهتی چهوتی خۆی بهسهر گهلانی ئێران دا بسهپێنێ.
ڕێژهی ئیعدام لهئیراندا خهتی سوری دهمێکه تێپهراندوە ، به تایبهت له کوردستان، دهتوانم بڵێم که پهتی سێداره سمبوڵی ترسو بێ هێزی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە بۆ مانەوەی خۆیان پەنای بۆ دەبەن،هەروەها لە کۆتایدا بە پێویستی دەزانم کە ئاماژە بەوەبکەم کە لە سێدارەدان لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا،هیچ کات سنوری تهمهنیشی بە لاوە گرنگ نەبووەو مناڵانیشی گرتۆتهوه.
ئهوهی که له خوارهوه هاتووە،ئامارێکی گشتی له سێداره دانه له جیهاندا.
له ساڵی 2007 / 1252 کهس له 24 وڵاتدا ئیعدام کراون ، ههرو هها ساڵی 2007 له 51 وڵات 3347 کهس حوکمی سێدارهیان بۆ برایهوه ، وڵاتی چین به پلهی یهک دێت له سزای له سێدارهداندا کە له ساڵی 2007 نزیکهی 470 کهسی له سێداره داون ،هەروەهاله ئێران لهساڵی 2009/ 402کهس له سێداره دران.
Ingen kommentarer:
Legg inn en kommentar