خۆسووتاندنی ئافرەتان یەكێک، لە گەورەترین ئەو کێشانەیە کە کۆمەڵگەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست بە تایبەت کۆمەڵگەی کوردستان، پێیەوە دەناڵێنن،هەر چەندە زۆریەک لە سەنتەر و ناوەندەکانی پشتگیری لە ئافرەتان لەو وڵاتانە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە هاتۆنەتە مەیدان ،بەڵام ئاستی کار و چاڵاکیەکانیان لە ئاست ئەو کێشەیەدا،وەڵام دەرنین ودەبینین کە ئەو کێشەیە رۆژ بە رۆژ لە پەرەسەندن دایه.
بەم دوایە، بەرێوەبەری گشتی بەهزیستی ئێران رایگەیاند کە خۆسووتاندنی ئافرەتان لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لە ماوەی سی ساڵی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو هەڵکشاوە، بە گوێرەی وتەکانی ناوبراو،زۆربەی زۆری ئەو ئافرەتانەی خۆدەسوتێنن تەمەنیان لە ژێری سی ساڵدایە، هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە لە پارێزگای ئیلام بە تایبەت لە شارەکانی دیوان و دیواندەرە ئەو دیاردەیە، هێلی سووری تێپەراندووە. بە پێی ئەو ئامارە بۆمان دەردەکەوێت کە خۆسووتاندنی ئافرەتان زیاتر لە ناوچەکوردنشینەکاندا دەبیندرێت کە جێگەی هەڵوێستە وتێرمانە،من بەش بەحاڵی خۆم تا ئێستا چەندین بابەتم لە سەر كێشەکانی ئافرەتان لە ماڵپەر و گۆڤارەکوردیەکاندا بڵاو کردونەتەوە و زۆر لە هۆکارەکانی خۆسووتاندنی ئافرەتانم لە کۆمەلگای کوردستاندا بە تایبەت لە باشووری کوردستان تێیاندا باس کردووە، بەڵام ئەوەی هانی دام کە ئەو بابەتە بنووسم ئەوەبوو کە ئەو کێشەیە ئێستا لە پارچەیەکی دیکەی کوردستاندا زەق بۆتەوە،ئەویش رۆژهەلاتی کوردستانە.ئەگەر سەیری کۆمەڵگەی کوردستان بە گشتی بکەین دەبینین کە کومەڵگەیەکی سونەتی وعەشیرەیی و پیاوساڵارە ولەو چوارچێوەیەدا ماوەتەوە،کە زۆربەی کێشەکانیش بۆ ئافرەتانی کورد لەو چوارچێوەیەدا دەسورێنەوە،بە گشتی دەتوانم بلێم کە زۆربەی هۆکارەکان یەک شتن لە هەر چوارپارچەی کوردستان.
لە بابهتەکانی پێشومدا زیاتر تیشکم خستبۆ سەر باشووری کوردستان،بەڵام لەو باباتەدا دەم هەوێت باسی ئەو هۆکارانەبکەم کە ئافرەتانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێی دەتتڵێنەوە،هۆکاری سەرەکی خۆسووتاندنی ئافرەتان لە رۆژهەلاتی کوردستان توندوتیژی خێزانییە،سی ساڵ تێپەر بوون دوای هاتنە سەرکاری خومەینی و سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی رۆژ بەرۆژ ئەو تۆندوتیژیانە پەرەی سەندووە کە دەتوانین بەدڵنیایەوە بڵێین کە لەو ماوەیەشدا کۆماری ئیسلامی زۆرتر خەریکی شەڕ بووە کە ئەوەش هۆکارێکی سەرەکی بووە کە سایکۆلۆجی تاکەکانی ناو خێزان توشی بێ سەقامگیری و هەڵچون بکات.بەوواتایە دەتوانین بلێین کە شەڕەکان کاتالیزۆرێک بوون کە توانیویەتی توندوتیژی خێزانی پەرە پێبدات،سەرەرای ئەو یاسا و قانونانەی هەڵاواردنی جنسییەتی بەدژی ژنان کە توند وتیژی خێزانی بەرادایەکی بەرچاو بردۆتە سەر.
یاساکانی نابەرانبەر لە نێوان پیاو و ژن لە یاسای بنەرەتی ئێراندا بوتە هۆی ئەوەی کە توندوتیژیەکانی خێڵەکی زیاتربێت هەر وەک دەبێنین لەو ناوچانەی کە یاساکانی خێڵ بەهێزترن توندوتیژی چەندین بەرانبەری ناوچەکانی دیکە زیاترن ئەو یاسایانەش دەبنە هۆی ئەوە کە کۆنفلیکت وتەنێش زیاتر پەرەبستێنێت.هەروەها بە پێی ئەو ئامارانەی کە ساڵی رابردوو لە ئێراندا بڵاو کرانەوە دەبینین کە پارێزگای ئیلام زیاترین رێژەی خۆسوتاندنی ئافرەتانی هەیە کە ساڵانە چوارسەد و سی کەس خۆ دەسوتێنن.زۆریەک لە پسپۆرانی ئەم بوارە باوەریان وایە کە خۆسوتاندنی ئافرەتان زۆرتر لە ناو چین و توێژی هەژار و کەم داهات و نەخوێندەواردا روودەدات،بەڵام بە باوەری هێندێکی دیکە ئەوە بە هۆکار نازانن و لەو باوەرەدان کە خۆسوتاندن لە هەموو توێژێکدا ئەگەری روودانی هەیە.بۆ نەموونە خانمێکی ئێرانی بە ناوی رووحی شەفیعی توێژینەوێکی لەوبوارەدا ئەنجامداوە وئاماژە بە کەیسێک دەکات کە لە ناوچەیەکی ئێران خانمێک دەی هەوێت لە مێردەکەی جیا بێتەوە،بەڵام ئەو خانمە نەیدەتوانی جیا بێتەوە چونکە هاوسەرەکەی نەی دەویست تەلاقی بدات،رۆژێک لە نەکاو دەچتەوە ماڵ و مێردەکەی لە گەڵ ژنێکی دیکە دەبێنێت،دوای دەمەقاڵێکی زۆر خێزانی دەبێک نەفت بە سەر خۆیدادەکات و ئاگر لە خۆی بەردەدات.مێردەکەی هیچ هەوڵێک بۆ کوژاندنەوەی نادات تەنیا سەیری دەکات لەو کاتەدا تەنیا منداڵە چوارساڵەکەی ژنەکە شیلانگێک دێنە ئاوی بە دایکی دادەکات تا لە سووتانی رزگاری کات بەڵام، بەداخەوە دایکی فەوت دەکات،ئەو ژنە زانکۆی تەواو کردبوو، بەڵام هاوسەرەکەی بە موادی سڕکەر ئاڵودەببوو.هەروەها خانمی شەفیعی باسی ئەوە دەکات کە خۆشکی ژنەکەش دوابەدوای ئەو رووداوە بە هۆی نەخۆشی خەمۆکی ئاگر لە جەستەی خۆی بەردەدات.که واته دهتوام لێره دا بڵێم که خۆ سوتاندی ئافرهتان که ههر وا ها له کۆمهڵگای ئیمهدا رۆژ به رۆژ زیاتر دهبیت وه بۆ ته کولتورێکی قێزه ون ، ههتا ئهو ئافرهتانهی که په نا بۆ خۆ سوتاندن دهبهن ئهگهرلێکۆڵینهوه لهسه ئهم کاره بکریت هۆکار خۆ ساوتانهکهی دهگهریتهوه سهر ئهو ئهقلیهته دهسهلات دارهی که کۆ مهلگا به ڕێوه دهبات وه وای لی دهکا کۆمهلی کۆدی پی دهدات که ههلسی بهم کاره ، که واتا دهکری بڵیین ڕیژهی ئهو ئافرهتانهی که دهیان سوتێنین . من لێرهدا بۆ یه دهلێم دهیان سوتیننن چون به دڵنیا یهوه گهر بێتوو به دوا دا چونی لی بکریت وه هۆکاری خۆ سوتاندنیان دهگهریتوه بۆ ئهو فشاره روحی و جهستهیهی که لیێان دهکریت وه پهنا بۆ خۆ سوتاندن دهبهن وایان ئازار دهدهن که ههسهت به هیچ بونیک نهکهن وه تهنیا بیر له ون بون بکهنهوه و بهس. به داخهوه له کۆمهلگای کوردیدا به ههزاران کێسشه هەن کە ژنان بە هۆیان ئاگر لە جەستەیان بەردەدەن و کۆتایی بە ژیانیان دێنن چونکە هیچ رۆشنایەک شک نابەن کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان پەنای بۆ بەرن.هەروەها حکومەتی کۆماری ئیسلامیش زۆر گرینگی بە چارەسەر کردنی ئەو کێشانە نادات تەنانەت لە رۆژنامەکانیش زۆر بە دەگمەن باسی لێوە دەکات چونکە ئەو کێشانە بە کێشەی خێزانی ناو دەبات.
نزیکەی سێ دەهەیە کە بە پێی ئەوئامارانەی کە کۆماری ئیسلامی لە راگەیاندنەکانیدا بڵاو دەکاتەوە پارێزگاکانی کوردنشین زۆرترێن ڕێژەی خۆ سووتاندنیان تۆمار کردوە، بە پێی وتەی پسپۆران باشترین رێگە چارە بۆ کەمکردنەوەی ئەو دیاردەیە و کێشە کۆمەڵایەتیە،پەرەپێدانی فەرهەنگی پشتیوانی لە ژنان و توندوتۆڵکردنی ئەو یاسایانەیە کە بۆ بەرژەوەندی ژنان بەکار دێن،بەڵام بە داخەوە هەموو هەوڵەکان لەو بوارەدا لە چوار چێوەی کۆماری ئیسلامیدا بێ ئاکام ماونەوە،چونکە رژیم دوژمنی سەرسەختی ئەو هەوڵ و چاڵاکیانەیە کە بۆ پشتگیریکردنی ئافرەتان ئەنجام دەدرین
Ingen kommentarer:
Legg inn en kommentar