کۆماری ئیسلامی ئێران یه‌کێک له‌و شه‌ش وڵاتانه‌یه، که له یاساکانی سزادا حوکمی سه‌نگسارو سێداره،بوونی هه‌یه.دیاره حوکمی سه‌نگسار یان ره‌جم کردن دژی ئه‌وکه‌سانه به‌کار دێت که له ده‌ره‌وه‌ی ژیانی خێزانی وهاوبه‌شیان په‌یوه‌ندی سێکسیان هه‌یه بێجگه له هاوسه‌ره‌کانیان.
بۆ داسه‌پاندنی سه‌زای سه‌نگسار به‌سه‌ر تاوانبار چوار شاهید پێویسته که له دادگادا شاهیدی بدات له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که ئه وکرده‌وه ناشرعیه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ژیانی خێزانی ئه‌نجام داوه، هه‌ر کات دادوه‌ری دادگا بۆی روون بۆوه ئه‌وه ئه‌و حوکمه به شێوه‌ی به‌ربارانکردنی تاوانبار به‌رێوه ده‌چێت .
هه‌ر چه‌ند به‌رێوه‌بردنی ئه‌و حوکمه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ ئیدانه کراوه و چالاکوانانی مافی مرۆڤ له پێناو لابردنی ئه‌و سه‌زایه له ناو یاساکانی سه‌زای کۆماری ئیسلامی‌دا، هه‌وڵی زۆریانداوه،به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌وڵه‌کانیان له‌و راستایه‌دا، بێ ئاکام ماونه‌و.هه‌رچه‌ند له‌و مه‌ودایه‌دا چه‌ندین که‌مپه‌ین به ناوی یاسای بێ سه‌نگسار له‌لایه‌ن چه‌ندین رێکخراوی ژنان و مافی مرۆڤ به‌رێوه چوون ،به‌ڵام ته‌نیا توانیان بۆ ماوه‌یه‌ک ئه‌م سه‌زایه راگرن.هه‌ر چه‌ند له سه‌رده‌می سه‌رۆک کۆماری خاتمی دا به زه‌خت و فشاره‌کانی یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپا توانرا ئه‌و سه‌زایه رابگیرێت ،به‌ڵام به‌داخه‌وه‌دوای هاتنه سه‌رکاری ئه‌حمه‌دی نژاد، به سه‌رۆک کۆمار دووباره به‌رێوه‌بردنی ئه‌م سزایه ده‌ستی پێکرده‌وه و له ساڵی 2007 تاکو ئێستاش چه‌ندین حوکمی سه‌نگسار به‌رێوه‌چووه، لێره‌دا ده‌توانین ئاماژه به حوکمی سه‌نگساری جه‌عفه‌ری کیانی و مه‌حبوبه‌ی مه‌حمه‌دی بکه‌م که یه‌که‌میان له تاکستان و دوه‌میان له شاری مه‌شهه‌د حوکمه‌که‌یان به شێوه‌ی به‌ردبارانکردنی تاوانبار به‌رێوه‌چوو.
سه‌نگساردو سیستیمی پیاو ساڵاری
کۆمه‌ڵگای ئێران کۆمه‌ڵگایه‌کی پیاوساڵاره وئاینی ئیسڵامیش بۆته کڵتورێکی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه که به تێکه‌ڵکردنی له گه‌ڵ سیاسه‌تی به‌رێوه‌بردنی وڵات بۆته کاتالیزۆرێک که یاساکانی دژی ژنان به‌هێزتر کردوه،له دیدو روانگه‌ی پیاوانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ژن وه‌ک کاڵایه‌ک وایه که له لایه‌ن پیاو مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ ده‌کرێت. زۆریه‌ک له‌و یاسایانه‌ی که له کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا به‌ڕێوه ده‌چن دوورن له مرۆڤایه‌تی ، له هه‌مان کاتدابه‌رێوه‌چوونی ئه‌و یاسا توند‌و تیژیانه که به میتۆدی جیا جیا به‌رێوه ده‌چێت،کاریگه‌ری خه‌راپ به سه‌ر تاکه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌وه جێ ده‌هێڵن. ئاشکرایه که دیارده‌ی توند وتیژی له هه‌ر کۆمه‌ڵگاو کولتورێکدا به پێی سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته خوێندنه‌وه‌ی جیا جیای بۆ ده‌کرێت ،زۆر جار به‌داخه‌وه دانانی ئه‌م یاسایانه بێ گویدان به قانون و یاساکانی مافی مرۆف ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌ووڵاته یاسایه‌کی تایبه‌ت به‌پێی کڵتوری سیاسی وڵاته‌که‌یان داده‌نێن که حوکمی سه‌نگساریش له کۆماری ئیسڵامی ئێران‌دا له‌و چوارچێوه‌یه ده‌رناچێت.
ژنان له کۆمه‌ڵگای پیاوساڵاری ئێران‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که سزای سه‌نگساریان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت ،تووشی زۆر ئازاروئه‌زیه‌تیش ده‌بنه‌وه تا کو پیاوان بتوانن،ژنان بۆ هه‌میشه له چوار چێوه‌ی سیستیمی خێزاندابهێڵنه‌وه و ژنانیش ده‌بێت مڵکه‌چی هه‌موو ئه‌و شه‌رت و مه‌رجانه بن که کۆمه‌ڵگایه‌کی سونه‌تی به‌سه‌ریداده‌یسه‌پێنێت.
له کاتێکدا نیوەی زیاتری کۆمەڵگای ئێران،ژنان پێکی دهێنن،ئەو ژنانانەی کە لە بەرەو پێشەوەچوونی هەموو بوار‌و کایەکانی ژیان هاوشانی پیاوان لە هەوڵدان،هەروەها لە بەبەخێوکردنی منداڵ و بارهێنانیان رۆڵی سەرەکیان هەیە،لە رستیدا ئێستا ژنان لە هەر کۆمەڵگایەک جیا لە ئەرکی دایکایەتی لەبورارەکانی دیکەشدا وەک سیاسەت،ئابووری و فەرهەنگی ئەکتیڤن و لەبەرەوپێشبردنی کۆمەڵگاکەیان لە هیچ ئەرکێک دریخی ناکەن،بەڵام بەداخەوە ژنان لە ژێر سایەی ئیسلام و حکومەتی کوماری ئیسڵامی تووشی ئەو پەری رەنج و ناخۆشی و ئازاربونه‌ته‌وه،چونکە بە پێی یاساکانی ئیسلام ژن نیوەی پیاوە و لەو روانگه‌وە، دید وبۆچونی پیاو بۆ ژنان وەک کالایەکە کە چون پیاوان بیانهەوێت بەم شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن.تاکو ئارەزوو ویست و داخوازیەکانیان پێ دامرکێنەوە.بۆیە ئەرکی هەر مرۆڤ دۆستێکە کە بۆ که‌م کردنەوەی ئەو ئازار و ئەزیەتانەی کە کۆمەڵگایەکی پیاوساڵار و ئاخوند ساڵارانەی لە ئێران لە سەژنانی وڵاتەکەمان پێڕەوی دەکات،هەوڵ بدات.
تا ئەو جێگەیەی من ئاگادار بم ئێستا دوو ژن بێ په‌نای وڵاتەکەم لە چاوەروانی حوکمی زاڵمانەی کۆماری ئیسڵامی ئێراندان و هه‌موو چالاکوانانی مافی مرۆڤ ده‌بێ پێش به‌و حوکمه زاڵمانه بگرن و له‌و پێناوه‌شدا ده‌بێت به هه‌ر رێگایه‌کی مومکین رێکخراوه‌کانی مافی مرۆفی لێ ئاگادار که‌نه‌وه :
١.خانم سەکینەی ئاشتیانی چاوەرێی به‌رێوه‌چوونی حوکم به‌سه‌رداسه‌پاوی سەنگساریەتی،ئەو شێوەیە گیان گرتنەی مرۆڤەکان له کۆماری ئیسڵامی ئێران ، دەگرێتەوە بۆ سەردەمی بەربەرییەت ،رژیمی کۆماری ئیسڵامی تەنانەت بەزەیی بەدوو منداڵی هەتیوی ئەم ژنەشدا نایەتەوە و دەیهەوێت کە بێ دایکیان کات.زوڵم و زۆری کۆماری ئیسڵامی لە هەموو بوارەکاندا ئەوندە زۆر بووە کە هیچ مرۆڤێکی خاوەن ویژدان پێی قەبووڵ ناکرێت،هەرچەند ئەو زوڵم و زۆریە لە سەر ژنان زیاتر و بەرچاوترە.ئێستاکە زۆربەی وڵاتانی جیهان حوکمی لە سێدارەدانیان لە قانون و یاساکانی وڵاتەکانیان هەڵگرتوە و ژیانی مرۆڤەکانیان لا بەنرخە.
٢.زینەبی جەلالیان کچە تێکۆشەرێکی کوردە کە ئێستا چاوەروانی پەتی سێدارە دەکات، رژیمی کۆماری ئیسڵامی دەیهەوێت تەواو خەڵکی ئێران نۆکه‌ر و گوێرایەڵی بڕیارەکانی بن ،لەو مەودایەشدا هیچ دەنگێکی رەخنەگرانەی پێ قەبووڵ ناکرێت.رق وکینەی رژیمی ئیسڵامی ئێران نسبەت بە خەڵکان وکه‌سانی ئازادیخواز و رۆشنبیر و سیاسی وڵاتەکەمان حاشا هەڵنەگرە.ئەو خانمە لە روانگەی رژیمی ئیسڵامی ئێران دوو جار تاوانبارە: یەکەم کە زینەب کچە کودێکە و ژنە،ژنانیش لە سیستەمی ئەو رژیمەدا هیچ بایخێکیان نیە ئەویش ئەگەر ئەو ژنە کوردبێت ،دووەم ئەوەی کە زێنه‌ب ، هەڵگری بیر‌و ڕایەکە کە دوکانەکانی سێحر و جادوی کۆماری ئیسڵامی پیێ قەبوول ناکرێت وچاویشی لە چاڵاوی جەمکەران نیە کە رۆژێک مێهدی لەو چاڵاوە سەر دەربێنێت و دادپەروەری بە بیر‌و بۆچونی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسڵامی لە جیهاندا بەرێوە ببات.

Ingen kommentarer:
Legg inn en kommentar