بێگومان توندوتیژی بۆ سەر ژنان لە هەموو کۆمەڵگاکاندا بەدی دەکرێت ، بەلام بەپێی کۆمەڵگاو وە کولتور ئەو ناوچەیە جۆرو شێوازی توندوتیژیەکان دەگۆردریت. ژنان هەمیشە لەبەرەی توندو تیژیەکاندا لەریزی پێشەوە بون ، وە بونەتە قوربانی ئەو چەمگە. دەست درێژی کە ئەویشی بەیەکی لە و میتۆدانە دێتە ئەژمار، واتا لە خانەی توند وتیژیدا کە ڕووبەڕوی ژنان دەبیتەوە. دەست درێژی گروپی ، یان تاکی ، وەیاخود حکومەت ئەوانەی هەریەکی شێوزو جۆری تای بەت بەخۆی هەیە وە لە هەمان کات دا رەنگدانەوە جیا جیا لە خۆدەگریت. دەست درێژی گروپی بۆ ژنان لە ئێرانی ئیسلامیدا چلۆنە وە چ مانایەک دەگەیەنی ، ئەو یەکی لەو بابەتە نەیە کە ئەو رۆ نەتەنی ئێمە خەڵکی ناوچەکە بەڵکو بەروی جیهانیشدا رونو ئاشکرایە. با لەوە دەست پی بکەین کە ئەوەل ژن لە ئێرانی ئیسلامیدا چۆن دەبینرت وە پێگەی ئەو بە چ شێوازێکە . هەموو ئەو ولاتانەی کە بەقەول ئیسلامین وە ساختاری بە ڕێوە بیردینی بەپیی یاساو دەستورەکانی دین و ئیسلام گەلالە کراوە، وەلە هەمان کات دا کۆمەلگا ئاوا ئیدارەدەکەن دەبیبن جۆن هەلسو کەویت لەگەل ژن بەگیشتی دەکریت وە دەست دریژی بۆ سەریان جۆن تەنگی پی هەلچنیوین، بە تای بەت لە ئیرانی ئیسلامیدا کە بە کانگای خشونەتو نا یەکسانی و نادیموکرایس دێتە ئەژمار .کۆمەلگای ئیران کە بەشیوەیە یان دەکری بڵێم جوریک کولتوری دەست دریژی بۆسەر ژنان گەشە پێداوە کە لە هەموو بەندو خالەکانی کە لەم ولاتە دەر دەچین بەشیوەی دەبینریت. جیا لەوەی کە کولتوری پیاوسالاری هەمەکارەیەو وە هەموو شتەکان بەنێوی دین تەواو دەکریتن ، کەواتا دەستدریژیەکان بۆ ژنان سەد قات لەچاو ولاتانی تر زیاتر دەبینرێت.
Ingen kommentarer:
Legg inn en kommentar