گەلی کورد بە پێی سەرچاوەکانی مێژوویی، یەکێک لەو گەلە کۆنانەیە کە بە ووتەی زۆربەی مێژووناسان خاوەنانی یەکەمی میزوپۆتامیا و میان روودانن، هەروەها خاوەن یەکەم حکومت و ئێمپراتوریەتن لە مێژوودا، سەرەرای ئەوەش کوردستان بە گووتەی زۆربەی شوێنەوارناسان لانکەی شارستانیەتە، شوێنەوارەکانی چیا ی نەمروود و قەلای هەولێر و وان و زێویه، فقرەقا، ئەشکەوتی شانەدەر و کەرەفتوو چیای بێستون و گوندی چەرموو و هەزاران شوێنەواری دیکە کە ئێستاکە لە دڵی خاک‌دا شاراون و توێژینەوەیان بۆ نەکراوە گەواهیدەری ئەو راستیەن، بەڵام بە داخەوە لە سەردەمی ئێستادا هەرچەند گەورەترین نەتەوە و کۆنترین نەتەوەن لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا ، بەڵام بێ دەوڵه‌تن، هەرچەندە لە دوایی شەری جیهانی یەکەم بەڵێنی درا کە وەک باقی گەلانی ناوچەکە کوردیش دەوڵه‌تی سەربەخۆیی هەبێت
"گەلی کورد مافەکانی لێ زەوتکراون و بە درێژایی لە هەوڵدابووە کە مافەکانی بەدەست بێنێتەوە،ئێستاش هەلێکی زێرێن بۆ کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان رەخساوە بە پێی ئەو هەڵ و مەرجەی کە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا پێیدا تێپەر دەبێت و ناوچەکەی گرتۆتەوە، بۆیە لەو سەردەمەدا هەرچەند درەنگ بووە، بەلام بەو وتە بەناوبانگەی کە هەیە کە دەڵێن: " ماسی هەر کات لە ئاودا بگریت تازەیە". "
بەڵام بەداخەوە لە لایەن ئیستیعمارگەرانی کوردستان و وڵاتانی بەرژەوەند پەرست ئەو مافە بۆ گەلی کورد بە ڕەوا نه‌بینرا.هەرچەندەش رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان مافی چارەخۆنووسینی بۆ گەلان بە مافێکی سروشتی زانیوە،بەڵام ئەو مافە بۆ گەلی کورد تا ئێستا دەستەبەر نەکراوە. لەو ڕه وشەوە، گەلی کورد ماوەی دوو سەدەیە کە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی سیاسی و فەرهەنگی و ئینسانی و گرینگتر لەوانە مافی ژیانیان لە سەر خاکی باب و پاپیرانیان بەردەوام لە خەبات و تێکۆشانێکی نا بەرابەر و تاقەت پروکێن دابوون بەرانبەر بەو دوژمنانەی خاکەکەیان داگیر کردوە ، باوه‌ری ئازادی خوازی کورد و خه‌باتی ئه‌وان بۆ بەدەستهێنای مافەکانیان ، نیشانه‌ی زیندووی و سوربونی ئەو گەلەیە.
لێرەدا ئەگەر بمانهەوێت، بزوتنەوەی ئازادی خوازی گەلی کورد بخەینە بەر باس و لێکۆلینەوە بۆمان دەردەکەوێت کە کاریگەری بەرچاوی داناوە لە سەر پێوەندە نێودەوڵەتیەکان بە تایبەت لە سەر ووڵاتانی ئێران و ئێراق و تورکیا و سوریە، سەرەرای ئەوە، بە پیی ئەزموونی میلەتان، سەرهەڵدانی بزوتنەوەکان لە هەروڵاتێکدا بەدوای خۆیدا شەڕ و پێکدادانی هێناوەتە ئاراوە .
دابەش کردنی خاکی کوردستان، بە سەر چەند وڵات‌دا بە پێی پیماننامەی لۆزان لە ساڵی ١٩٢٣و پاشگەزبوونی وولاتانی زڵهێز بۆ دانی مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلی کورد، گەلی کوردیان لە مافێکی ڕەوا و سەرەکیان بێبەش کرد.لەو ساتەوە تا ئێستا گەلی کورد بەردەوام لە خەبات و تێکۆشان و هەوڵدان دایە کە مافە زەوتکراوەکانی بستێنێتەوە.
خەباتی هەر بەشێک لە کوردستان بە پێی بار‌و دۆخی ئەو رژیمانە بووە کە کوردستانیان بە سەر دابەشکراوە.لە ئاکامی تێکۆشانی کوردەکانی باشوری کوردستان ئێستا توانراوە بە هێندێک لەو مافانە لە سایەی سیستمێکی فیدراڵ بگەن، هەروەها خەباتی کوردەکانی باکوور توانیوویەتی ئەو سەهوڵ و بەستڵەکە سیاسیەی کە بۆ ماوەیەکی زۆر باڵی بە سەر ئەو بەشەی کوردستاندا کێشاوە وردە وردە بتوێتەوە و دەوڵەتی تورکیای ناچار کردوە کە دان بە هێندێک لە مافە سەرەتاییەکانی ئەو بەشەی گەلی کوردستان دابنێت. بە پێی چاودێرانی سیاسی ئەگەرگەلی کورد لە باکوور بەو شێوەیە بۆ بەدەستیێنانی مافەکانیان لە هەوڵدان دابن، لەوانەیە لە ماوەیەکی نزیکدا بە زۆر یەک لە مافەکانیان بگە.
ئەوەی لەو بابەتە مەبەستمە، ئەوەیە کە بە پێی ئەو باردۆخ و هەڵ و مەرجە کە لە دوونیا و بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا هاتۆتە کایەوە، کام مۆدێلی حکومەت و سیستم بۆ دوا رۆژی رۆژهەڵاتی کوردستان گونجاوترە؟
زۆر یەک لە پارتە سیاسیەکان پێیان وایە سیستمی فیدراڵی سیستمێکە کە دەتوانێت مافە کەمە نەتەوەییەکانی ئێران بە گەلی کوردیشەوە لە ئێرانێکی فیدراڵ‌دا زامن بکات.لێرەدا با بزانین فیدرالیزم چیە ئایا ئەو مودێلەحکومرانیە، جوابگوی چارەسەری کێشه‌ی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات له وڵاتێک‌دا که به‌رده‌وام خه‌ڵکه‌که‌ی له‌ژیر چه‌وسانه‌وه‌و زووڵم زۆری و سته‌مدابوون و شعوری سیاسی خەڵکەکەی تا چەند قەبوڵی وەها سیتمێک دەکات؟هەروەها کام مودێلی فیدرالیزم شیاوترە بۆ ئێرانێکی فڕە نەتەوە و فرە ئایین؟
لێرەدا ئەگەر باسی فیدرالیزم بکەین دەتوانین بڵێین کە، فیدرالیزم ئه‌و قه‌واره سیاسییه نایه‌كانگیره‌یه كه له‌ودا، ده‌سه‌ڵات و هێزی ڕاپه‌ڕاندن، ده‌ستوور دانان و دادوه‌ری له‌نێوان دوو ئاستی سیاسی جیاواز، واته ده‌وڵه‌ته ناوچه‌یی‌یه‌كان (و هه‌روه‌ها به‌پێی پێكهاته‌ی فره‌نه‌ته‌وه‌یی: له‌نێوان ده‌وڵه‌ته ناوچه‌یی‌یه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی/هه‌رێمی) له‌لایه‌ك، و هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی دیكه‌ش ده‌وڵه‌تێكی تاكانه‌ی یه‌كگرتووی هاوبه‌ش و نایه‌كانگیردا دابه‌ش ده‌كرێن. ئه‌وه كه ده‌وڵه‌تی فیدراتیڤی ناوه‌ندی و هه‌رێمه فیدراله‌كان تا چ ڕاده‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتیان ده‌بێ، ئه‌وه پێوه‌ندی به فیدرالیزمێك هه‌یه كه له‌و وڵاته‌دا بناغه‌كه‌ی داده‌ڕێژن . ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی فیدرالی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتێكی زۆری له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌كه‌ندا هه‌بێ، به‌م پێیه ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یەكان و هه‌رێمه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ش له كۆنترۆڵ و به‌ربه‌ستكردن و هه‌روه‌ها شوێنه‌واردانان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی، به‌هۆی ئۆرگانه هاوبه‌شه‌كه‌یان له ئاستی سه‌رانسه‌ری و به‌تایبه‌ت له ڕێگه‌ی كاریگه‌ریدانان بۆسه‌ر ناوه‌ڕۆكی ده‌ستوور، زۆر ده‌چنه سه‌رێ. بۆوێنه فیدراڵیزم له ئاڵمان‌دا خاوه‌ن ئه‌م كاراكته‌ره‌یه).به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش ڕاسته، واته ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی فیدرالی له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری هه‌رێمه‌كاندا كه‌م بێ، ڕاده‌ی شوێنه‌واردانانی هه‌رێمه‌كان له ناوه‌ندیشدا كه‌م ده‌بێ. (بۆوێنه لایه‌نی تایبه‌تمه‌ندی فیدرالیزم له كانادا به‌م جۆره‌یه).
به‌هه‌رحاڵ، تایبه‌تمه‌ندی گرینگی سه‌ره‌كی فیدرالیزم دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌نێوان ئاست و به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ووڵاته له‌سه‌ر بنه‌مای قانونی ئه‌وه‌ش به واتای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێز و ده‌سه‌ڵاته بۆ خوارترین و نزمترین پله و ئۆرگانەکانی حكومه‌تی. كه‌وابوو فیدرالیزم له كۆجێی ده‌سه‌ڵات له ناوه‌ندێكی تاكانه‌دا كه‌ندوكۆسپی بۆ سازده‌كا و پێشگیری لێده‌كا: له وڵاتێكی دێموكراتیكی ناوه‌ندگه‌را، بۆوێنه وه‌ك فه‌رانسه و تا ڕاده‌یه‌كیش ئینگلستان، به ته‌نیا دابه‌شكردنی ئاسۆیی ده‌سه‌ڵات واته جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌ستووردانان ،ڕاپه‌ڕاندن و دادوه‌ری بوونی هه‌یه. له كاتێكدا له سیسته‌مه دیموكراته‌كانی فیدرال، بۆ وێنه له ئاڵمان، سویس، بلژیك، ئوستورالیا...، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، دابه‌شكردنی ئه‌ستوونی (عمودی) ده‌سه‌ڵات، واته دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و توانایی له‌نێوان ده‌وڵه‌تی فیدرال و ده‌وڵه‌ته هه‌رێمه‌كانیشدا هه‌یه كه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌یه بۆ خه‌ڵكیتربوونی ئه‌م سیسته‌مانه، بەڵام ئایا لە وڵاتێکی وەک ئێران‌دا ئەم سیستمە جوابگویی هەموو نەتەوە و کەمە ئاینیەکانی ناو خۆی ئێرانە؟ ئایا خەڵکی ئێران ئامادەیی قەبوولكردنی وەها سیستمێکیان هەیە؟ ئەو پرسیارانەو چەندین پرسیاری دیکەش لەو زەمینەیەدا پێویستی بە لێکۆلینەوەیە و توێژینەوەیە، بۆیە من ئەو باسە بۆ خاوەنان و دیزاینەرانی سیتمی سیاسی دوارۆژی ئێران بە جێ دەهێڵم، چونکە پێویستی بە باس و گفتوگۆیەکی زۆر هەیە کە لەو بابەتەدا ناگونجێت. بەڵام بە بیر‌و باوەری خۆم، هەروەک لە سەرەوەش ئاماژەم پێدا، گەلی کورد مافەکانی لێ زەوتکراون و بە درێژایی لە هەوڵدابووە کە مافەکانی بەدەست بێنێتەوە،ئێستاش هەلێکی زێرێن بۆ کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان رەخساوە بە پێی ئەو هەڵ و مەرجەی کە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا پێیدا تێپەر دەبێت و ناوچەکەی گرتۆتەوە، بۆیە لەو سەردەمەدا هەرچەند درەنگ بووە، بەلام بەو وتە بەناوبانگەی کە هەیە کە دەڵێن: " ماسی هەر کات لە ئاودا بگریت تازەیە". بۆیە گەلی کوردیش لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا دەتوانێت لە بار‌و دۆخی ئێستا کە هاتۆتە کایەوە بۆ دوا رۆژی سیاسی خۆی داوای سەربەخۆیی بکات و لە ئێستاشەوە ئامادەسازی پێویستی بۆ ئەنجام دەن و خەڵکیش ئامادە کەن کە ئارەزۆی دێرینیانە.سەربەخۆ بونی رۆژهەڵاتی کوردستان دەبێتە هۆی ئەوە کە دەولەتێکی کوردی دابمەزرێت و زمینە خۆشکەریش بێت بۆ باقی بەشەکانی دیکە کوردستان کە لەو مافە رەوایەی خۆیان نیزیک کاتەوە. کە لە داهاتودا شاهیدی چوار دەوڵەتی کوردی بین وەک چون عەرەب و تورک و فارس چەندین ولاتی سەربەخۆ خۆیان هەیە. هەر هەوڵدانێکی دیکەش جگە لەو راستایەدا دەبێتە هۆی ئەوە کە ئەم پرۆسە بۆ چەندین دەهەی دیکە دوا کەوێت.
Ingen kommentarer:
Legg inn en kommentar